سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

پەیامی کورد     ...    سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/4/15 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ماکسیم ماکسیمۆڤ بالیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد کە بە مەبەستی خواحافیزی و کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی هەرێمی کوردستان کردبوو.

لە دیدارەکەدا کە ئۆلێگ لێڤین کونسوڵی گشتی ڕووسیا لە هەولێر ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق، ستایشی ئەزموونی سەرکەوتووی هەرێمی کوردستانی کرد بە تایبەتی لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری کە دەکرێ ببێتە نموونە بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق . ئامادەیی ووڵاتەکەشی، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی رووسیای کرد بۆ ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندیی دوولایەنە، هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکی نوێیدا .
سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستە سەر پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی و جەختی لە گرینگی چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور و برەودان بە هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کردەوە ، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆر.
هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە