پەیامی کورد … ئەمریکا دوو بەپرسی دیکەی ئێرانی خستە لیستی گەمارۆکانەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوو لێكۆڵەری ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە کە لە ئەشکەنجەی بەندکراوانی سیاسی لە ئەم وڵاتە ڕۆڵیان هەبووە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە تۆمەتی بەشدارییان لە “ئەشكەنجەدان و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ” دوو لێكۆڵەری سەربە سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی ڕەشەوە.
ئانتۆنی بلینیكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “ئەو دوو لێكۆڵەرە هەستاون بە پێشێلكردنی مافی مرۆڤ بەشێوەیەكی گەورە، ئەشكەنجەی زیندانییانی سیاسی و زیندانییانی دیكەیان داوە لە ئێران لە ساڵەكانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و مامەڵەی دڵڕەقانە و نامرۆییانەیان كردووە”.
ئەو سزا نوێیانە، هاوكاتی هەوڵەكانە بۆ دانیشتنی ئەمریكا و ئێران لەسەر مێزی گفتوگۆ لەبارەی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش ئاماژەی بەوەكردووە، “لە هەوڵی بەردەوامدا دەبین بۆ سزادانی ئەو كەسانەی كە پێشێلی مافی مرۆڤ دەكەن لە ئێران”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە