خەمیس خەنجەر : ڕۆڵ و کاریگەریی سەرۆک بارزانی لە پەنادانی ئاوارەکان ھەڵوێستێکی مێژووییە لە بیر ناکرێ

خەمیس خەنجەر : ڕۆڵ و کاریگەریی سەرۆک بارزانی لە پەنادانی ئاوارەکان ھەڵوێستێکی مێژووییە لە بیر ناکرێ

سکرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبی عێراق ، ڕۆڵ و کاریگەریی سەرۆک بارزانی لە پەنادانی ئاوارەکان بە ھەڵوێستێکی مێژوویی ناوزەد دەکات کە ھەرگیز لە بیر ناکرێت و سوپاسی گەلی کوردستان و سەرۆک بارزانی کرووە بۆ یارمەتیدان و حەواندنەوەی ئاوارە و لێقەوماوانی عێراق لە چەند ساڵی ڕابردوودا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨/٥/٢٠١٨ سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سکرتێری گشتیی پڕۆژەی عەرەبیی عێراق و شاندی یاوەری کۆبوونەوەو بیروڕایان لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ھەڵبژاردنەکان و پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق ئاڵوگۆڕ کرد.

لە دیدارەکەدا ھەردوولا بۆ گەڵاڵەکردنی بۆچوونەکان لەبارەی پڕۆسەی سیاسی و بەرنامەی حکوومەتی داھاتووی عێراق، جەختیان لە ھەماھەنگی نێوانیان کردەوە.

ھاوپەیمانێتی قەراری عێراقی لەلایەن خەمیس خەنجەر پاڵپشتی دەکرێت و لە ھەڵبژاردنی رۆژی ١٢/٥/٢٠١٨ دا ١٤ کورسییان بەدەستھێناوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە