پەیامی کورد ... ئەمریکا هەناردەکردنی مووشەکی ئیستینگر ی بۆ ئۆکراین پەسەند کرد
ئەمریکا هەناردەکردنی مووشکی ئیستینگر بۆ ئۆکرانیای پەسەند کرد.ئەم مووشەکانە بەشێکە لە یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین.
جۆ بایدن، سەرۆککۆماری ئەمریکا، ناردنی ۳۵۰ ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازی بۆ ئۆکراین ی پشتڕاست کردەوە.
به پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتێدپرێس کاتی هەناردەکردنی ئەم مووشەکانە دیار نییە، بەڵام بەرپرسان دەڵێین ئەمریکا خەریکی ئامادەکارییە بۆ هەناردەکردنی یارمەتی نیزامی و سەرجەم یارمەتییەکانی دیکە بۆ ئۆکراین ە.
هەر لەم بارەیەوە ئاڵمانیا ڕایگەیاندبوو کە ٥٠٠ مووشەکی ئیستینگر و چەک و یارمەتی دیکەش هەناردەی ئۆکرانیا دەکات تا ئەو وڵاتە بتوانێت بەرپەرچی هێرشی ڕووسیا بداتەوە.
مووشەکی ئیستینگر خێرایە و بۆ لێدانی هەلیکۆپتەر و فڕۆکە بە کار دێت.
ووڵاتی ستۆنیا لە مانگی جانیوەری یەوە مووشەکانی ئیستینگری هەناردەی ئۆکراین کردووە.ستۆنیا بۆ هەناردەکردنی مووشەک دەبوایە لە ئەمریکا ئیزنی وەربگرتبا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە