پەیامی کورد … شەپۆلێكی بەفر و باران هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فر و باران ڕوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان،رایگەیاندووە، "كاته‌كانى به‌یانیی ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر درێژبوونه‌وه‌ى نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى سپیی ناوه‌ڕاست، باران له زۆربه‌ى ناوچه‌كان ده‌بارێت، هه‌ندێك كات بارانى پچڕپچڕ ده‌بارێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا بارانبارین زیاتر ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشداوە،"شه‌وى چوارشه‌ممه له‌سه‌ر پێنجشه‌ممه، بارسته‌هه‌وایه‌كى ساردى جه‌مسه‌رى ڕوو له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، پله‌ى گه‌رما پله به پله ڕوو له نزمبوونه‌وه ده‌كات، له‌به‌ر به‌رزیی پله‌ى گه‌رما له ماوه‌ى هه‌فته‌ى ڕابردوودا، ئاستى نزمبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رماى پێشبینیكراو له ماوه‌ى ئه‌م شه‌پۆله له‌نێوان 9 تا 11 پله ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانیشدا پله‌ى گه‌رما بۆ سفرى سیلیزى نزم ده‌بێته‌وه، هه‌ر له شه‌وى چوارشه‌ممه‌دا له ناوچه شاخاوییه سنوورییه‌كاندا به‌فر ده‌بارێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو،دواى زیادبوونى كاریگه‌ریى بارسته‌هه‌وا سارده‌كه، ڕۆژى پێنجشه‌ممه به‌فر له زۆربه‌ى ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.
كه‌شناسیی هه‌رێم راشیگەیاندوووە،"كاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله تاوه‌كوو نیوه‌ڕۆى ڕۆژى شه‌ممه به‌رده‌وامى ده‌بێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە