چوار بەرپرسی باڵای کابینەکەی ترامپ دەستیان لە کار کێشایەوە

چوار بەرپرسی باڵای کابینەکەی ترامپ دەستیان لە کار کێشایەوە

پەیامی کورد ... چوار بەرپرسی باڵای کابینەکەی ترامپ دەستیان لە کار کێشایەوە

 

چوار راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا بەهۆی هێرشەکردنەسەر بارەگای کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەو وڵاتەوە  دەستیان لەکارکێشایەوە .

 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لەچوارچیوەی  دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەریەک لە (ئیرین والش گەورە راوێژکار بۆ کاروباری ئەفریقا، مارک ڤاندروف بەڕێوەبەری یەکەمی سیاسەتی بەرگری، ئانتۆنی رۆجیرۆ بەڕێوەبەری یەکەمی چەکی کۆمەڵکوژ و وێرانکار و رۆب جیرنوای بەڕێوەبەری یەکەم بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا) لە  ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا دەستیان لەکارکێشایەوە.

 

پەیوەست بەکاردانەوەکانیش بەرامبەر هێرشکردنەسەر کۆنگرێس دوێنێ جۆ بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لەوتارێکدا دوای پەسەندکردنی سەرکەوتنی لەلایەن کۆنگرێسی وڵاتەکەیەوە رایگەیاند،  بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ساختەکاری هیچ بنەمایەکی نەبووە و ناوبراو زیانی زۆری بەسیستەمی دیموکراسی وڵات گەیاند بەجۆرێک چوار ساڵ سوکایەتی بەدەستور کرد و لەئیدارەی وڵاتدا شکستی هێنا، ئەوەی دوێنێش رویداو سەروەری ئەمریکای کردەئامانج.

 

پێشوتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوتارێکی ڤیدیۆییدا کەلە پەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویکردوەتوە باسی لەوەکرد، هێرشەکەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە کەلەلایەن ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران کرایەسەر کۆنگرێس، لای هەمو هاوڵاتییەکی ئەمریکی هەستی ناڕەزایی و پێشێلکردنی یاسای دروستکرد، بۆیە راستەوخۆ فەرمانی کردوە بەبڵاوپێکردنی هێزەکانی پاسەوانی نیشتیمانی و پاراستنی دامەزراوەکان.

 

رۆژی چوارشەممە لەکاتی دانیشتنەکانی کۆنگرێس بۆ داننان بەسەرکەوتنی جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بەسەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئێستای ئەمریکادا دوای کۆبونەوە و گوێگرتن لەوتارێکی ترەمپ، لایەنگرانی هێرشیانکردە سەر بینای کۆنگرێس و بەهۆیەوە دانیشتنەکان راگیران، دواتر پۆلیس گیانلەدەستدانی چوار کەس و دەستگیرکردنی ٥٢ کەسی دیکەی راگەیاند.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە