سەردەمی حۆکمڕانی بایدن بۆ ئەردۆغان زۆر تووندتر دەبێت لە سەردەمی ترامپ

سەردەمی حۆکمڕانی بایدن بۆ ئەردۆغان زۆر تووندتر دەبێت لە سەردەمی ترامپ

پەیامی کورد     ...   سەردەمی حۆکمڕانی بایدن بۆ ئەردۆغان زۆر تووندتر دەبێت لە سەردەمی ترامپ .

دەوترێ دەبێ ئەردۆغان فێر ببێت کە سەردەمی حۆکمڕانی بادین بۆ ئەردۆغان زۆر تووندتر دەبێت لە سەردەمی ترامپ .

دوای ئەوەی کە جۆ بایدن بە سەرۆککۆماری ئەمریکا هەڵبژێردرا ، ئەم بابەتە زۆر دەبێتە جێگای سەرنج و گرینگیدان کە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا بەرەو چ ئاراستەیەک دا دەڕوات . زۆرێک لە لایەنەکانی ئەمریکا لەو باوەڕەدان کە سەردەمەی کە ترامپ تێدا حۆکمڕان بوو لەگەڵ ئێستادا زۆر جیاوازە و جودایە .

باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە ئانکارا جەیمز جێفری ڕایدەگەێنێت و دەڵێ : هەتاکوو تورکیا سەبارەت بە سیستەمی بەرگری ئێس - ٤٠٠ هەڵوێستی خۆی نەگۆڕێت و نەگەڕێتەوە پاش لە نێوان تورکیا و ئەمریکا دا هیچ پەیوەندییەکی بەرهەمدا بەدی نایەت .

جێفری لە واشینتۆن دا پانێڵی دەزگای بیروبۆچوونی " Wilson Center " دا قسەی کرد و دەربارەی ڕابەرایەتی نوێی ئەمریکا ڕایگەیاند : جیاوازی ڕابەرایەتی بایدن لەگەڵ ترامپ ئەوەیە کە ، زۆربەی کەسەکانی ناو تیمەکەی بایدن ، حەز بە ئەردۆغان و سیاسەتەکانی ئەو ناکەن . بەڵام دۆناڵد ترامپ ئەردۆغان ی خۆش دەویست و گرینگی بە سیاستەکانی ئەو دەدا لە ناو تورکیادا . بەڵام سەردەمی نوێ ، وەکوو پێشتر نابێت و ئەوەش کێشەیەکی جیاوازە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە