پەیامی کورد... ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دا بەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مووچەی مانگی 1ی 2022ی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکات.
بەپێی لیستی دارایی، کە بۆ گەنجینە و بانکەکان نێردراوە، ئەمڕۆ سێشەممە 1/2/2022، مووچەی مانگی 1ی 2022ی وەزارەتی پەروەردە قوتابخانەکانی ناو شار خەرج دەکرێت، ڕۆژی چوارشەممەش 2/2/2022، مووچەی قوتابخانەکانی دەرەوەی شار خەرج دەکرێت.
لە ڕۆژی سێشەممە 25/1/2022، مووچەی مانگی 1ی ئەمساڵ، بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی، دەستی پێکرد و تاوەکوو ئێستا مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەک دراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە