کەمپەینی " من ماسک لێ دەدەم " لە شاری سنە بە هۆی پەرەسەندنی ڤیرووسی کۆرۆنا دەستی پێکرد

کەمپەینی " من ماسک لێ دەدەم " لە شاری سنە بە هۆی پەرەسەندنی ڤیرووسی کۆرۆنا دەستی پێکرد

پەیامی کورد    ...   کەمپەینی " من ماسک لێ دەدەم " لە شاری سنە بە هۆی پەرەسەندنی ڤیرووسی کۆرۆنا دەستی پێکرد 

ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی پارێزگای سنە بۆ پێشگیری لە ڤیرووسی کۆرۆنا، باسیان لە ڕێکخستنی کەمپەینێک لەژێر ناوی "من ماسک لێ دەدەم" (من ماسک می‌زنم)، کردووە.

یەکێک لە رێکخەرانی ئەو کەمپەینە لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە : "سنە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا بەهۆی تەشەنەسەندنی ڤیرووسی کۆرۆنا، زۆربوونی ڕێژەی قوربانییانی خەرێکە دەبێتە قەیرانێک و لەو پەیوەندییەدا، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی بۆ زیاتر پێشگیریکردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، کەمپەینی من ماسک لێ دەدەم یان دامەزراندووە".

ئەو چالاکە مەدەنییە هەروەها ڕایگەیاند: "هاووڵاتییانی سنە پێشوازییەکی باشیان لەو کەمپەینە کردووە و داواش دەکەین هاووڵاتییان ڕێوشوێنە تەندرووستییەکان بۆ پێشگیری لە بڵاوبوونەوەی ئەم پەتایە لەبەرچاو بگرن".

چەند ڕۆژ پێشیش، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی سنە، لە نامەیەکدا بۆ ستادی پێشگیری لە کۆرۆنا، خوازیاری دابڕگەی (قەرەنتینەی) تەواوی شاری سنە بوون.

ئەو چالاکانە لەو نامەیەدا، نیگەرانی خۆیان لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا دەربڕیوە و قەرەنتینە بە تەنیا ڕێگای کۆنترۆڵ و کەمکردنەوەی زیانەکانی کۆرۆنا دەزانن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە