سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەكیتی ئەورووپا کرد

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەكیتی ئەورووپا کرد
پەیامی کورد   ...  سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەكیتی ئەورووپا کرد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 11/10/2023 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە تۆماس سیله‌ر باڵیۆزی نوێی یه‌کیتی ئه‌ورووپا له‌ عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارێكدا سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە سیلەر وەك باڵیۆزی نوێی یەكیتی ئەورووپا لە عێراق كرد و هیوای سەركەوتنی لە كار و ئەركی نوێیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها پشتگیری هەرێمی كوردستانی بۆ كار و چالاكییەكانی و هه‌ماهه‌نگی لەگەڵ یەكیتی ئەورووپا، دەربڕی.

لای خۆیەوە باڵیۆزی یەكیتی ئەورووپا خۆشحاڵی خۆی بە دیداری سەرۆكی هەرێمی کوردستان و كاركردنی لە عێراق نیشان دا و پوختەیەكی دەربارەی پلانی داهاتووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە پێشخستنی بوارەكانی ئابووری و سەقامگیری و مافەكانی مرۆڤدا.

تاوتوێكردنی دۆخی پەنابەران و میكانیزمی ڕێگریكردن لە كۆچی نایاسایی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە