پەیامی کورد ... ئەمریکا بە کەشتی کرووز هاووڵاتیانی خۆی لە ئیسرائیل بردە دەرەوە
کەشتی کرووز " ڕاپسۆدی دەریاکان " کە لە بەندەری حەیفا لە ئیسرائیل وەستابوو بۆ چۆڵکردنی هاووڵاتیانی ئەمریکی، ئەم بەندەرەی بەرەو قوبرس بەجێهێشت.
دەیان هەزار هاووڵاتی ئەمریکی لە ئیسرائیل دەژین.
دوای دەستپێکردنی هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، زۆرێک لە کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بازرگانی گەشتەکانیان بۆ فڕۆکەخانەی بن گوریۆن لە تەلئەڤیڤ هەڵوەشاندەوە.
ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە کەشتی دەنێرێت بۆ بەندەری حەیفا بۆ چۆڵکردنی هاووڵاتیانی و دەیانگوازێتەوە بۆ قوبرس لە دەریای ناوەڕاست.
لە سەرەتای شەڕی حەماس و ئیسرائیل ەوە تا ئێستا 29 ئەمریکی لەو ململانێیانەدا کوژراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە