پەیامی کورد ... ژنێکی کورد لە دەڤەری کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ژنێکی لاو لە شاری شائابادی پارێزگای کرماشان، بە هۆی بێبەش کرانی لە مافی سەرپەرشتیی مناڵەکانی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٠ (١٢ی دێسامبەری ٢٠٢٠)، ژنێکی لاو بە ناوی "نەسرین جەلیلیان" تەمەن ٢٧ ساڵ، دانیشتووی گوندی "هەرسم" سەر بە شاری شائابادی پارێزگای کرماشان، لە ماڵی باوکی و بە خواردنی دەرمان کۆتاییی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نەسرین جەلیلیان دایکی دوو منداڵ بووە و ماوەیەک لەمەوبەر لە هاوسەرەکەی جیا بووەتەوە. بە هۆی ئەوەی دادگا بە ناڕەوا سەرپەرشتیی مناڵەکانی لێ ئەستاندووەتەوە و داوێتی بە هاوژینەکەی، تووشی کێشەی دەروونی ببوو.
نەبوونی دادپەروەری لە مافی سەرپەرشتی کردنی منداڵ لە لایەن دایک و باوکەوە لە پاش جیا بوونەوەی هاوژینەکان، یەکێک لە نموونەکانی ئاشکرای هەڵاواردنی یاساکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕان دژ بە ژنانە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە