پەیامی کورد ... سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گەڵ شاندی دانووستانکاری هەرێم لە گەڵ بەغدا کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/1/28 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی تایبەت بە پرسی نەوت و بوودجەی فیدراڵی ٢٠٢١ کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی وەزیران و سەرۆکی شاندی دانووستانکار بەشداربوو، دوایین پێشهات و ڕێڕەوی پڕۆسەی دانووستان لە گەڵ حکوومەتی فیدراڵی خرایەڕوو. شاندەکە ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکان بەردەوامن بە ئاراستەی گەیشتن بە ڕێککەوتن لە سەر بنەمای دەستوور کە ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی دانووستانکاری هەرێم بۆ درێژەدان بە گفتوگۆکان بگەڕێتەوە بەغدا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە