لە کۆشکی سەلام پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرا

لە کۆشکی سەلام پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی کرا

پەیامی کورد   ...   نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی سەلام و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق کۆبوویەوە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی گەیشتە بەغدا، یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوو. دواتریش لەگەڵ سەرۆککۆماری عێراق کۆبوویەوە.

رێناس جانو، پەرلەمانتاری پێشووی پارتی لەپەرلەمانی عێراق  رایگەیاند" ژمارەیەک کێشەی ھەلواسراو ماون لەنێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ، ئەگەری سەرەکی چارەسەرنەکردنیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ساڵانی رابردوو نیەتێکی راستەقینە لەلایەن دەستھەڵاتدارانی بەغداوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نەبوە، لە ھەموویشی گرنگتر چارەسەرکردن و جێ بەجێکردنی ماەی ١٤٠ی دەستووری عێراقە ئەوەش وایکردوە رۆژ بەڕۆژ رەوشەکە خراپتر بێت، ھەروەھا کێشەی جویتاران و پرسی نەوت و گاز ئەنجوومەنی باڵای فیدڕاڵی چەندین پرسی دیکە ھەن تا ئێستا چارەسەرنەکراون کە راستەوخۆ کاریگەریان لەسەر پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا ھەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە