پەیامی کورد ... ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونكردنەوەیەكدا دەنگۆی ھەندێك پەیجی سۆشیال میدیا لەبارەی بەڕێوبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت رەتدەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، شەعبان شەعبان بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت، بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و خەریکی چارەسەرییە و دوای تەواوکردنی چارەسەری، دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی".
دەقی روونكردنەوەی نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:..
ماوەیەکە لە هەندێک پەیجی سۆشیال میدیادا دەنگۆ و قسەی بێ بنەما لە بارەی بەڕێز شەعبان شەعبان چالی بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت بڵاودەکرێنەوە کە هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە. بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی حکوومەت، بەهۆی نەخۆشییەوە مۆڵەتی وەرگرتووە و خەریکی چارەسەرییە و دوای تەواوکردنی چارەسەری، دەگەڕێتەوە سەر کارەکەی.
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2020/11/7
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە