پەیامی کورد... سەرۆکی شارەوانیی دیلۆک: هیچ کاتێک کارەساتێکی وام نەبینیوە، نیوەی شارۆچكەیەك وێران بووە
سەرۆکی گەورەشارەوانیی دیلۆک لە باکووری کوردستان دەڵێت، بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەڕەش نیوەی شارۆچکەی ئیسڵاحیە وێران بووە.
لەمبارەیەوە فاتمە شاهین، سەرۆکی گەورەشارەوانیی دیلۆک لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەی راستەوخۆی یوتیوب رایگەیاند: زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی شارەکە ناتوانن بچنە ناو ماڵەکانیان. شوێنە گشتییەکانی شارەکە بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە کراونەتەوە.
ناوبراو وتویەتیشی: "هیچ کاتێک کارەساتێکی وام نەبینیوە. 80٪ ـی شارۆچکەی ئیسڵاحیە پەکی کەوتووە، نیوەی ئیسڵاحییە وێرانبووە کە ژمارەی دانیشتوانی 60 هەزار کەسە، هەرگیز کارەساتێکی وام نەبینیوە."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە