ئیمارات بە بەهای سێ میلیارد دۆلار وەبرهێنان لە عێراق دەکات

ئیمارات بە بەهای سێ میلیارد دۆلار وەبرهێنان لە عێراق دەکات

پەیامی کورد … ئیمارات بە بەهای سێ میلیارد دۆلار وەبرهێنان لە عێراق دەکات

 

ئێمارات ئەمڕۆ یەكشەممە ٥ی نیسانی ٢٠٢١ رایگەیاند، بە بەھای سێ ملیار دۆلار وەبەرھێنان لە عێراقدا دەكات.

 

لە راگەیاندراوێكی ھاوبەشدا لەدوای كۆتایھاتنی سەردانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بۆ ئیمارات، ھاتووە، دەوڵەتی ئێمارات بە گوژمەی سێ ملیار دۆلار وەبەرھێنان لە عێراقدا دەكات.

 

ھەروەھا ھاتووە، ئامانج لەم دەستپێشخەرییە دەوڵەتی ئێمارات بەھێزكردنی پەیوەندییەكانی ئابووری و وەبەرھێنان و درووستكرنی دەرفەتی نوێیە بۆ ھاریكاری و ھاوبەشی و بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری و كۆمەڵایەتی گەلی عێراق. بەپێی ئاژانسی ھەواڵی ئیمارات.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە