یەکێتی ئەورووپا پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراینا بەکاردەهێنێتت

یەکێتی ئەورووپا پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراینا بەکاردەهێنێتت

پەیامی کورد... یەکێتی ئەورووپا پارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراینا بەکاردەهێنێتت

یەکێتی ئەورووپا بە بەهای نزیکەی ١٤ ملیار یۆرۆ سامانی ڕووسیای بلۆک کردووە و پێشبینی ئەوەش دەکات وڵاتانی یەکێتییەکە بگەنە کۆدەنگییەک بۆ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بلۆککراوی ڕووسیا لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراینادا.

دیدییە ڕێندێرز، کۆمیسیاری داد لە یەکێتی ئەورووپا ڕایگەیاند، تا ئێستا یەکێتیی ئەورووپا بە بەهای ١٣ ملیار و ٨٠٠ ملیۆن یۆرۆ سەروەت و سامانی ڕووسیای بلۆک کردووە.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆبوونەوەیەکی نافەرمی وەزیرانی دادی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورووپا کە لە پراگ پایتەختی چیک بەڕێوەچوو، وتیشی، "زیاتر لە ١٢ ملیار یۆرۆ لە کۆی سەروەت و سامانی بلۆککراوی ڕووسیا لە پێنج وڵاتی یەکێتی ئەورووپادایە".

کۆمیسیاری داد لە یەکێتی ئەورووپا پێشبینی ئەوەشی کرد کە دوای پشووی هاوین وڵاتانی یەکێتی ئەورووپادا بگەنە کۆدەنگییەک بۆ بەکارهێنانی سەروەت و سامانی بلۆککراوی ڕووسیا لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراینادا.

تا ئێستا یەکێتیی ئەورووپا سەروەت و سامانی ٩٨ کۆمپانیای ڕووسی بلۆک کردووە، هەروەها سزای بەسەر ١١٥٨ کەسایەتی ڕووسی لەنێویاندا سەرۆکی ئەو وڵاتە، ڤلادیمیر پووتین سەپاندووە و چوونە ناو خاکی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپایان لێ قەدەغە کراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە