بە گوێرەی ئەو پۆلێنکردنەی کە لە سەرەتای هەر ساڵێکەوە بۆ باشترین و پارێزراوترین پاسپۆرتی وڵاتان دەکرێت لەسەر ئاستی جیهاندا ، پاسپۆرتی هەریەکە لە ووڵاتەکانی سەنگاپورە و کۆریای باشور لە سەربەندی ڕێزبەندییەکەدان و بوونە باشترین و بەهێزترین پاسپۆرتی ساڵی ٢٠١٨.
بەپێی ماڵپەڕی "passportindex"، هەریەکە لە سەنگاپورە و کۆریای باشور لە ڕیزبەندی یەکەمدان، هەروەها ئەڵمانیا و ژاپۆن لە ڕیزبەندی دووەمدان.
هەر بە گوێرەی ماڵپەڕەکە، دانیمارک و سوید و فینلەندا و ئیتاڵیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا لە ڕیزبەندی سێیەمدان.
ئەم ڕێزبەندیەش بەگوێرەی ژمارەی ئەو وڵاتانە دەستنیشانکراوە، کە هەڵگری پاسپۆرتەکە دەتوانێت سەردانی ئەو وڵاتانەی پێ بکات کە پێویستی بە ڤیزا نییە، یاخود کاتێک کە دەگاتە ئەو ووڵاتە لەوێ ڤیزاکەی پێدەدرێت.
هاووڵاتیانی سەنگاپۆرە و کۆریای باشور کاتێک پاسپۆرت وەردەگرن لە وڵاتەکەیان، هەلی ئەوەیان بۆ دەڕەخسێت بە بێ ڤیزا سەردانی ١٦٢ دەوڵەتی جیهان بکەن.
بەڵام هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەڵمانیا و ژاپۆن بۆیان هەیە بەبی ڤیزا سەردانی ١٦١ دەوڵەتی جیهانی پێ بکەن.
سەبارەت بە بەهێزترین و پارێزراوترین پاسپۆرتی وڵاتانی عەرەبیش، پاسپۆرتی ئیماراتی عەرەبی یەکگرتوو هاتووە، کە چووەتە پلەی ٢٢ وە لەسەر ئاستی جیهان، کە لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا توانیویەتی ٣٤ پلە بچێتە سەرە و ببێتە بەهێزترین پاسپۆرتی عەرەبی.
لە پلەی هەرەخوارەوەش پاسپۆرتی ئەفغانی هاتووە، کە هاووڵاتییەکانی بۆیان هەیە تەنها سەردانی ٢٦ وڵاتی پێ بکەن، لەوانە کە پاسپۆرتەکانیان زۆر لاوازە گەر بەراورد بکرێت بە پاسپۆرتەکانی جیهان، پاکستان و سووریا و عێراق هاتوون و هاووڵاتییەکانی تەنها بۆیان هەیە سەردانی ٢٩ تا ٣٣ دەوڵەت بکەن
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە