پەیامی کورد ... ئێران ئامادەیی خۆی بۆ ووتووێژ لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند .
حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند ئەو تەنیا لە چوارچێوەی ڕێکەتنی ئەتۆمی بەرجام و لە ئەگەری گەڕانەوەی غەرامە بە هۆی ئەو زەرەر و زیانەی کە پێشهاتووە ئامادەی ووتووێژ دەبێت لەگەڵ ئەمریکادا
بە پێی ڕاپۆرتێک لە میدیاکانی ئێرانەوە ، ڕۆحانی لە سەر قسەکانی ئەم دواییەی ترمپ لە سەر ئامادەیی بۆ ووتووێژ لەگەل ئێران ڕایگەیاند : لەم دواییانە کۆشکی سپی بەردەوام بۆ ووتووێژ لەگەڵ ئێران قسە دەکات و دەڵێ ئێران چاوەڕێی هەڵبژاردنەکانە و چی و چی ، ئێمە چاوەڕیی هیچ شتێک نین . ئێمە هەموو کات ئامادەی ووتووێژین . هەر کاتێک کە ئەمریکا ڕابگەێنێت گەڕاوەتەوە سەر یاسا و یاسانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و بڵێی گەڕاومەتەوە سەر پەیمانەکانی خۆم لە بەرجام .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە