مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ پاتریارک كاردینال لوئیس ساكۆ کرد

مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ پاتریارک كاردینال لوئیس ساكۆ کرد
پەیامی کورد   ...  مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حکوومەت پێشوازى له‌ پاتریارک كاردینال لوئیس ساكۆ کرد

 یەکشەممە 8/6 مەسروور بارزانى سه‌رۆكى حکوومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ كاردینال لوئیس ساكۆ، پاتریارك و سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد کە لە ژمارەیەک لە مەتڕانەکان پێکهاتبوو.

له‌ دیدارەکەدا، پاتریارک کاردینال لوئیس ساکۆ، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی حکوومەت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو پێشوازی و پشتیوانیەی لێیکراوە و ستایشی دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانیشی لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت نیگەرانی خۆی لەبارەی کشاندنەوەی مەرسوومی کۆماری سەرۆککۆماری عێراق تایبەت بە پاتریارک کاردینال لوئیس ساکۆ و کەنیسەی کلدانی دووپات کردەوە و هیوای خواست، ئەو هەڵەیە ڕاست بکرێتەوە.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان، وەک هەمیشە مەڵبەندی پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و ئازادی ئایینی دەبێت و پاڵپشتی لە پێکهاتەی کریستیانەکان دەکات کە بە ناهەق لە لایەن هەندێک لایەنی نا بەرپرسەوە، ڕووبەرووی پاکتاوی ئایینی دەبنەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە