پەیامی کورد... تەندروستی ڕاپەڕین: ڕۆتا ڤایرۆس بڵاو بووەتەوە
بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێک لە قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، لە ماوەی دوو هەفتەدا زیاتر لە ٤٠٠ منداڵ داخڵی نەخۆشخانەکان کراون.
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی نەخۆشخانەی گشتی ڕاپەڕین، بڵاوبوونەوەی (ڕۆتا ڤایرۆس) لە ماوەی ڕابردوودا لە قەڵادزێ بووە هۆی داخڵبوونی ٤٥٠ منداڵ لەقاوشی منداڵانی نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا، هەموویان لە نەخۆشخانەی شەهیدانی قەڵادزێ پشکنین و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین زانیاری زیاتری لەبارەی ڤایرۆسەکە خستووەتە ڕوو ڕایگەیاندوە، ڕۆتا ڤایرۆس یەکێکە لە هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوەی بەهێز لە منداڵاندا، بەپێی ئامارەکانی جیهان ساڵانە ٢٥ ملیۆن منداڵ سەردانی پزیشک دەکەن بەهۆی تووشبوونیان بە سکچوون و ڕشانەوەوە، لە هەمان کاتدا دوو ملیۆن منداڵ پێویستیان بە وەرگرتنی چارەسەر دەبێت لە نەخۆشخانەکان.
ئەو ڤایرۆسە بەرپرسە لە مردنی ١٨٠ هەزار بۆ ٤٥٠ هەزار منداڵی خوار تەمەن پێنج ساڵ و بەشی زۆری ئەم ئامارانە لە وڵاتانی تازە پێگشتودا تۆمار دەکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە