ئاگادارییەکی گرینگ لە قایمقامییەتی قەزای دوکان

ئاگادارییەکی گرینگ لە  قایمقامییەتی قەزای دوکان

پەیامی کورد  ...   قایمقامییەتی قەزای دوکان  ئاگاداری نامەیەک بڵاودەکاتەوە و داوا لە هاووڵاتیان و خەلکی ناوچەکە دەکات '' لە بەنداوەکە نزیک نەبنەوە''.

لە ئاگاداری نامەکەدا ھاتوە ''ئاگادارتان دەكەینەوە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی رۆژی شەممە "6-4-2019" بەنداوی دوكان ئاوێكی زۆرتر بەردەداتەوە و بەم هۆیەشەوە ئاستی ئاوی زێیەكە بە بەراورد بە ئەمڕۆ و رۆژانی رابردوو زیاتر بەرزەبێتەوە. 

"لەهەمان كاتدا ڕایدەگەینین کە هەموو فەرمانگە پەیوەندیدارەكانیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان و هەماهەنگی تەواوكراوە و ئاگاداركراونەتەوە بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتیان و هەر حاڵەتێكی نەخوازراو، بۆیە داواكارین خۆتان بپارێزن و لە رۆخی زێیەكە نزیك نەكەونەوە، تاوەكو هیچ مەترسییەك روبەڕوتان نەبێتەوە و سەلامەت بن''.ئەوەش بەپێی ئاگاداری نامەکە

دەشلێت ''بەنداوی دووكان هیچ كێشەیەكی هونەری و تەكنیكی نییە، تەنها بۆ راگرتنی پارسەنگی دەریاچەكە، بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکە  ناچارە ئاوی زیاتر بەرداتەوە''

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە