لە لایەن سه‌رۆكى فه‌ره‌نساوە، به‌ڵێن به فه‌رمانده‌كانى هێزەکانی سوریای دیموکرات دراوە، کە هێزى سه‌ربازى وڵاتەکەی ره‌وانه‌ى منبەج بكات و رێگه له چوونى سوپاى توركيا بۆ ئەو شارە بگرێت.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە دوێنێ پێنجشه‌ممه ئيمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، پێشوازیی له شاندێكى نوێنه‌رانى كورد و عه‌ره‌ب کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ماكرۆن پێشنيازى نێوه‌ندگيریى نێوان توركيا و هێزه‌كانى سورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده)ى كردووه‌و پشتيوانی فەەنساشی بۆ سه‌قامگيرى له‌باكوورى سوريا دووپاتكردووه‌ته‌وه.
وتەکانی ماکرۆن لەکاتێکدایە، کە شه‌وى چوارشەممە، دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا، رایگه‌ياند، هێزەکانی وڵاتەکەی له‌سوريا ده‌كشێيننه‌وه‌و وتیشی، با وڵاتانی دیکە چارەسەری کێشەی سوریا بکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە