ئەمریکا هۆشداری بەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات ئەگەر پێویست بکات

ئەمریکا هۆشداری بەکار هێنانی چەکی ئەتۆمی دەدات ئەگەر پێویست بکات

پەیامی کورد  ...   جێگری سەرپەرستی بەرگری ئەمریکا لە ڕاگەیندراوێکدا بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە لە ئەگەری پێویستدا چەکی ئەتۆمی بە کار دەهێنێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە بێرنا ، بە جۆرێک کە بنکەی ئینتێرنێتی کافکاسام " ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیکی قەفقاز  " نووسیویەتی دەیڤید تراچنتبێرگ ، جێگری سەرپەرشتی بەرگری ئەمریکا لە کاروباری سیاسەتگوزاری پێنتاگۆن ، لە هەندێک ووتووێژدا لە دامەزراوەی برووکینگز ئەم جۆرە قسانەی هێناوەتە سەر زمان .

دەیڤید تراچێنتبێرگ ووتی : ئەمریکا لە هەموو هاوپەیمانەکان و شەریکەکانی خۆی لە سەرانسەری جیهان لە بەرامبەر هەڕەشەکانی چەکی ئەتۆمی یا خود لە بەرامبەری بیرۆکەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی پاڵپشتی دەکات و ئەمریکا لەگەڵ ئەم جۆرە هەڕەشانە بەرەنگاری دەکات .

ئەمریکا چەکی ئەتۆمی لەوانەش چەکی ئەتۆمی تاکتیکی درووست کردووە و توانای بە کارهێنانی ئەوانی هەیە لە ئەگەری پێویست و لە شوێنی لە جێ لە بەردەستدایە . ئەمریکا سیاسەتی هێڵانەوەی ئەتۆمی لە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ هاوپەیمانەکانی و شەریک و دۆستەکانی خۆی جێبەجێ دەکات و بەڵێندەر بە زیادکردنی تەانای هێڵانەوەی ئەتۆمییە .

جێگری سەرپەرشتی بەرگری ئەمریکا هەروەها ووتی : ڕابۆردی ڕووسیا و چین پاڵپشت بە بەکارهێنان یا خود بەکارنەهێنانی چەکی ئەتۆمی ئەمریکا بەرنامەڕێژی کردووە . ئەمریکا لە بوودجەی ٢٠٢٠ ی خۆیدا ، بۆ دیارکردنی ستراتیژی ئەتۆمی و تەانمەندی پەرەپێدانی توانای ئەتۆمی و بەشداری ئەندامانی ناتۆ لە توانمەندی چەکی ئەتۆمی و گواستنەوەی ئەم چەکانە بۆ وولاتانی ئورووپایی ٢٥ میلیارد دۆلار بوودجەی داوا کردووە . ئەمریکا دەربارەی جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی لەگەڵ بەریتانیا و فەڕەنسا کە خاوەن چەکی ئەتۆمین ، هاوئاهەنگ کار دەکات .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە