یەکێتی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە

یەکێتی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە

پەیامی کورد … یەکێتی ئەورووپا سزاکانی سەر ئێرانی درێژ کردەوە

 

بریاره‌ یەکێتی ئەوروپا سزاکانی سەر ئێران بۆ ساڵێکی تر درێژ بکاتەوە و، چەند کەسایەتییەکی نوێش بخاتە نێو لیستی سزاکانەوە.

 

ئاژانسی "رۆیتەرز" لە زاری چەند دیبلۆماتکارێکی ئەوروپییەوە بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ یەکێتی ئەوروپا رەزامەندی دەدات لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر چەند کەسایەتییەکی ئێرانی لەسەر پێشێلکردنی مافی مرۆڤ.

 

ئاژانسه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، جۆری سزاکانیش بریتی ده‌بێت له‌ بلۆککردنی سامانەکانیان و قەدەغەکردنی گەشتكردن، ئەوەش یەکەمین ھەنگاوی لەو جۆرەیە لە ساڵی ٢٠١٣ەوە کە یەکێتی ئەوروپا لە دژی ئێران پەیڕەوی بکات.

 

بەپێی چەند سەرچاوەیەکیش، یەکێتی ئەوروپا ناوی چه‌ند کەسایەتی ئێرانی تر، دەخاتە لیستی سزاکانەوە و سزاکانی سەر ئەو وڵاتەش بۆ ساڵێکی دیكه‌ درێژ دەکاتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە