ڕیکخراوی جیهانی تەندرووستی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەفریقیا هۆشداری مەترسیدار دەدات

ڕیکخراوی جیهانی تەندرووستی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەفریقیا هۆشداری مەترسیدار دەدات

پەیامی کورد     ...    ڕیکخراوی جیهانی تەندرووستی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئەفریقیا هۆشداری مەترسیدار دەدات .

زانایان هۆشداری دەدەن ئەگەر هەوڵەکانیان بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا سەرکەوتوو نەبێت ، لە ساڵی یەکەمی گشتگیر بوونی کۆرۆنا لە دوورگەی ئەفریقیا ، نزیکەی ٢٥٠ میلیۆن کەس بوم ڤیرووسە تووش دەبن و نزیکەی زیاتر لە ١٥٠ هەزار کەسیش گیان خۆیان لە دەست دەدەن . هەر چەند سەرەڕائی ئەمانە نەخۆشییەکە مەترسیدار دەبێت و مردنێکی کەمتر لە ئەمریکا و ئەورووپای دەبێت چوونکە ئەفریقیا دوورگەیەکە بە ژمارەیەکی زیاتر لە خەڵکی گەنج ەوە .

ئەم هاوشێوەسازییە لە لایەن بنکەی ئەفریقیای ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانیییەوە بۆ ٤٧ ووڵاتی ئەندام ئەنجامی داوە بەڵام ووڵاتانی وەکوو میسڕ ، جیبووتی ، سۆمالی ، لیبیا ، مەرەەکێش ، سوودان و توونس لەم ڕاپۆرتەدا بەلاوە نرابوون .

هەروەها تەخمین کراوە ساڵێک لە دوای هاتنی ڤیرووس بۆ هەر ووڵاتێک ، دۆخەکە چۆن و چی بەسەر دێت . دەرئەنجامی ئەم هاوشێوەسازییە لە گۆڤاری پزیشکی تەندرووستی جیهانی بەریتانیا بڵاو کراوەتەوە .

هەروەها بەم پێیە چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی یەکەمی بڵاوبوونەوەدا ، زیاتر لە میلیاردێک جەمعیەتی دوورگەی ئەفریقیا ، ٢٣١ میلیۆن کەس " کە دەکاتە نێوان ١٦ بۆ ٢٦ ٪ کۆی گشتی جەمعیەت " بە ڤیرووسی کۆرۆنا تووش ببن کە زیاترینیان یا نیشانەیەک لە خۆیان نیشان نادەن یا خود نەەخۆشییەکە بە شێوەی کەم دەگرن .

هەروەها ٤.٦ میلیۆن کەس پێویستیان بە چاودێری نەخۆشخانەیی دەبێت ، هەر بۆیەوە ئیمکانیاتی دەرمانی کەمی خۆیان لە جیاتی بۆ نەخۆشی گەلێک وەکوو ئایدز ، سل ، مالاریا ، و کەم خۆراکی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بە کار دەهێنن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە