پەیامی کورد ... بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٠٩ی ٠٧ی ٢٠٢٠ لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٤٣ دۆلار و ١٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠.٢٨ دابه‌زیوه و به ٤٣ دۆلار و ١٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی خۆرئاوای تێكساس (WTI)، به ٤٠ دۆلار و ٧٨ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA)، نه‌وتی خاوی بازرگانی ئەمباركراو له ووڵاتدا له هه‌فته‌ی رابردوودا، پێنج ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل (سه‌دا ١.١) زیادی كردووه و به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ ٥٣٩ ملیۆن و ٢٠٠ هه‌زار به‌رمیل، ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه چاوه‌ڕوانی بازاڕ به‌ئاراسته‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی سێ ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل بوو.
به‌هۆی زیادبوونی نه‌وتی خاوی بازرگانی ئەمباركراو له ئه‌مریكا كه گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته له جیهاندا، چاوه‌ڕوانی لاوازبوونی به‌كاربردنی نه‌وت له‌و ووڵاته‌دا له چاره‌كی سێیه‌می ساڵدا به‌هێزكردوه، ئه‌وه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی هه‌یه له‌سه‌ر نرخی نه‌وت.
هه‌روه‌ها به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤیرووسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌تایبه‌تی له ئه‌مریكا، مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته ئاراوه، كه داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت له‌مساڵدا كه‌مبێت، ئه‌وه‌ش گوشاری سه‌ر دابه‌زینی نرخی نه‌وت زیاد ده‌كات.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه خاوی برێنت له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ٢٧ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٤٠ سه‌نت به‌رهه‌ڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٣ دۆلار و ١٤ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و یه‌ك سه‌نت بمێنێته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە