پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی: ئەمڕۆ یادی یەکبوونی کوردە دژبە دوژمنێکی هاوبەش
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ یادی یهكبوونی گەلی کوردە لە دژی دوژمنێکی هاوبەش.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاویکردووەتەوە: "ئەمڕۆ تەنیا یادی ئازادکردنی کۆبانێ نییە لە داگیرکاریی و زۆرداریی داعش. بەڵکو یادی یهكبوونی گەلی کوردیشە لە دژی دوژمنێکی هاوبەش".
هەروەها سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: "ئەمەش بیرخەرەوەیەکی بەهێزە کە هەمیشە بە یەکڕیزیی سەرکەوتووترین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە