بەڵگەنامەی نهێنی دەزگای هەواڵگری ئێران لەلایەن نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی ەوە ئاشکرا دەکرێت

بەڵگەنامەی نهێنی دەزگای هەواڵگری ئێران لەلایەن نیۆیۆرک تایمزی ئەمریکی ەوە ئاشکرا دەکرێت

پەیامی کورد    ...    ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزی ئەمریكی بەڵگەنامەیەكی نهێنی هەواڵگری ئێرانی بڵاودەكاتەوە، كە چۆنیەتی پەیوەندییەكانی ئێران و بەشێك لە بەرپرسانی عیراقی و بەكرێگرتنیان ئاشكرا دەكات و یەكێك لەو ناوانەش، عادل عەبدۆلمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراقە.
بەڵگەنامەكە ئەو رێگایانە پیشاندەدات، كە حكومەتی ئێران گرتویەتیەبەر بۆ درووستكردنی پەیوەندی و راكێشانی بەرپرسانی عیراق بەلای خۆیدا، هەروەها باس لە بوونی پەیوەندی تایبەت لەنێوان عادل عەبدۆلمەهدی و دەسەڵاتدارانی ئەو ووڵاتە دەكات.
بەپێی راپۆرتێكیش، كە ئەفسەرێكی هەواڵگری ئێرانی لەنێوان ساڵانی 2014 بۆ 2015 ئامادەی كردوە، چەندین بەرپرسی عیراق كراون بە بەكرێگیراوی ئێران، پەیوەندی عادل عەبدولمەهدیش لەگەڵ سوپای پاسداران لەوكاتەوە دەستیپێكردوە، كە لە تاراوگە بووە.
بەپێی هەمان راپۆرت، بوونی ئێران فڕۆكەخانەی بەغداشی گرتوەتەوە و سیخوڕەكانی ئەو ووڵاتە بەردەوام ئاگاداری جووڵەی هێزەكانی ئەمریكا و گەشتەكانیان بوون لە فڕۆكەخانەكەوە.
هەر لەبەڵگەنامەكەدا بۆچوونی بەرپرسانی ئێران لەبارەی حەیدەر عەبادی خراوەتەڕو، كە بەهۆی ئەوەی لە بەریتانیا ژیاوە، زیاتر بەلای رۆژئاوادا دەچێت و كەمتر تاییفیە، هەر بەهۆی ئەوەشەوە ویلایەتەكەی بۆ تازە نەكراوەتەوە، بەڵام لەهەمانكاتدا ئێرانیەكان پێیانوایە ژمارەیەكی زۆر وەزیری عیراقی سەربەوانن، ئیبراهیم جەعفەریش بە یەكێك لە كەسە نزیكەكانی ئێران دانراوە و ناوبراو خۆیشی ئەوەی رەتنەكردوەتەوە، كە پەیوەندی باشی لەگەڵ ئێراندا هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئەو پەیوەندیەی ئێران تەنها بەرپرسە شیعەكانی عیراقی نەگرتوەتەوە، بەڵكو بەرپرس و وەزیری سوننەكانیش هەن، كە لەگەڵ تاراندا كاریان كردوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە