پەیامی کورد... رووسیا: "رێگرییمان له‌و مووشه‌كه دوورمه‌ودایه كرد كه به‌ریتانیا بۆ ئۆكرانیای دابینكردووه"
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا ئاشكرایكرد، مووشەکی کروزی دوور مەودای "Storm Shadow" کە لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ئۆکراینا دابینکرابوو، لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیاوه رێگری لێکراوه.
ئیگۆر کۆناشێنکۆڤ وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا لە مۆسکۆی پایتەخت لێدوانی لەبارەی جه‌نگی نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئۆکراینا دا.
کۆناشێنکۆڤ ئاماژەی به‌وه‌كرد مووشەکی کروزی دوور مەودای "Storm Shadow" له جه‌نگه‌كه‌دا به‌كارهێنراوه كه لەلایەن بەریتانیاوە بۆ ئۆکراینا نێردراوه و رایگه‌یاند: "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا حه‌وت مووشەکی دژە راداری 'HARM'، یه‌ك مووشەکی کروزی دوور مەودای 'Storm Shadow' و 10 مووشه‌كی موشەکهاوێژی فرەلووله‌ی HIMARS لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیاوه رێگرییان لێكراوه".
هاوكات وته‌بێژی كرملین، دیمیتری پێسقۆڤ، ئاشكرایكرد، پێیان وایه پلانەکانی بەریتانیا بۆ درێژەدان بە ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا "ئێجگار نەرێنی"یه و رایگه‌یاند: "بەریتانیا هەوڵدەدات لە سه‌ری سه‌ره‌هوه‌ی ئەو وڵاتانەدا بێت کە چەک بۆ ئۆکراینا دەنێرێت. ئەمە ناتوانێت کاریگەرییەکی گرنگی لەسەر به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی تایبه‌ت له ئۆکراینا هەبێت. بەڵام بێگومان ده‌بێته هۆی تێكچوونی پەیوەندییەکان لە داهاتوودا و زۆرتر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كتر. واته ئەو كاره مێژووی ئۆکراینا قورس‌تر دەکات".
مه‌ودای مووشەکی کروزی "Storm Shadow" زیاتر لە 250 کیلۆمەتره.
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ریشی سو‌ناک، لە مانگی شوباتدا رایگەیاندبوو ئامادەن بۆ ناردنی مووشەکی دوور مەودا بۆ ئۆکراینا و حکوومەتی وڵاته‌كه‌ی پرۆسەی تەندەركردنی به‌مه‌به‌ستی دابینکردنی مووشەکه‌كان دەستیپێکردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە