پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

پۆلیسی هاتووچۆی گەرمیان ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

لەڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھاتووچۆی گەرمیان بلاویکردەوە و ڕایگەیاند ، وەک ئەزانن لە ماوەی ڕابردوودا ڕووداوەکانی ھاتووچۆ لە سەر ڕێگەی ( کەلار ـ ڕزگاری ) ڕووی لە زیاد بوون کردووە.
ئێمە وەکو بەڕێوەبەڕایەتی ھاتووچۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان بە ئەرکی سەر شانی خۆمان زانیوە .
وە بە پێویستی دەزانین ڕوونکردنەوەیەک لە سەر ئەو شەقامەو ڕووداوانە بدەین....

دەقی ڕوونکردنەوەکەی ھاتووچۆی گەرمیان 

شەقامی سەرەکی ( کەلار ـ ڕزگاری ) پرۆژەیەکی تەواو نەکراوەو تا ئێستا لە لایەن حکومەتەوە وەرنەگیراوە بۆیە ھاتووچۆی گەرمیان لە ئێستادا ناتوانێت بە چڕی ھێماکانی ھاتووچۆ لە سەر ئەو شەقامە دابنێ ، بۆیە ئەوەی پێویست بێت دانانی کامێرای چاودێری خێرایی و دانانی مەفرەزەی جۆراو جۆرە لە سەر ئەو شەقامە ، تەنھا بۆ پابەند کردنی شۆفێرانە ، سەرباری ئەوەش رووداوەکان لە سەر ئەم شەقامە ڕوو لە زیاد بوونە، بە شێوەیەکی گشتی چاوی میدیا لە سەر ھاتووچۆی گەرمیانە،ھاتووچۆی گەرمیان و بەشی ڕاگەیاندن بە شێوەی مەیدانی و لە ڕێگەی بەشی ڕاگەیاندنەوە ھەوڵی جددی داوە بۆ پابەند کردنی شۆفێران بە یاساو ڕێنماییە کانی ھاتووچۆ و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان ، ھەروەھا سەرپێچی کارانی لە سەر ئەو ڕێگایە بە توند ترین ڕێگا سزاداوە.

لە کۆتاییدا داوا لە شۆفێران و ھاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین پابەندی یاساو ڕێنماییەکانی ھاتووچۆ بن و زۆر بە وریاییەوە شۆفێری بکەن بە تایبەت لە سەر ئەو شەقامە تا کاتی تەواوبوونی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە