ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ " دۆناڵد ترامپ " سەرۆکی ئەمریکا، لە شاری ھێلسینکی پایتەختی فینلەندا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ھاوبەشی ڕێکخرا.
" دۆناڵد ترامپ " سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا لە بەرامبەر داعش گوتی: " بەھۆی بەرەنگاری سەرکەوتووانەی ئێمە لە دژی داعش، رێگە نادەین ئێران سوود لە گۆڕەپانەکە وەربگرێ".
دۆناڵد ترامپ سەبارەت بە قەیرانی سووریا گوتی: "قەیرانی سووریا زۆر ئاڵۆزە، بەڵام کاری ھاوبەشی ھەردوو ووڵات ڕزگارکردنی گیانی سەدان ھەزار ھاووڵاتی لەو ووڵاتە دەبێت ".
هەروەها سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین ڕایگەیاند کە ڕووسیا دەستی لەکاروباری ئەمریکا وەرنەداوە و گوتیشی: "ڕووسیا ھیچ کاتێک دەستی لەکاروباری ئەمریکا وەرنەداوە بە تایبەتی لە قۆناغی ھەڵبژاردن، ھەرگیز ئامادەکاری بۆ دەستێوەردان ناکات".
سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین لەبارەی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ زیاتر ڕاشیگەیاند کە ئەم کۆبوونەوەیە بووەتە یەکەم ھەنگاوی ئاسایبوونەوەی پەیوەندی ھەردوو ووڵات
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە