پەیامی کورد ... حێزبۆڵڵای لۆبنان پیلانەکەی ئەمریکا بە شەرم و خیانەتی حاکمانی عەرەب دەنرخێنێت .
حێزبۆڵڵای لۆبنان دوای ڕاگەیاندنی پیلانەکەی ترامپ لە بەیاننامەیەکدا ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردەوە ولەم ڕاگەێندراوە دا ڕایگەیاند : ئەم مامەڵە شەرم ئاوەرە هەنگاوێکی مەترسیدارە و ڕەنگدانەوەی زۆر خراپی لە سەر داهاتووی ناوچەکە و نەتەوەکانی ئەودا دەبێت .
ئەگەر هاودەستی و خیانەتی هەندێک لە ڕژیمەکانی عەرەبی کە بە شێوەی ئاشکرا و شاراوە لەم خیانەتەدا دەستیان هەیە ، بوونی نەبوایە ، ئەم مامەڵەیە ڕووینەدەدا .
نەتەوەکانی ناوچەکە هیچ کات ئەم حاکم و ڕژیمانە کە لەم خیانەتەدا دەستێکیان هەبوو ، نابەخشن .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە