پەیامی کورد ... لە ناوچەی وان له کوردستانی باکوور قەڵایەکی مێژوویی دۆزراوەتەوە
توێژەرانی بواری شوێنەوارناسی لە ناوچەی "گورپنار"ی سەر بە پارێزگای وان لە کوردستانی باکوور قەڵایەکی مێژووییان دۆزیوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ نزیک بە سێ هەزار ساڵ لەوە پێش دەگەڕێتەوە.
ئەو قەڵایە لەسەر شاخێک هەڵکەوتووە کە بەرزییەکەی دوو هەزار و ٩٠٠ میتر لە ئاستی دەریایه.
قەڵاکە لە چوار بەش و ژوورێک بۆ مردوو ناشتن پێک هاتووە.
مێژووی ئەو قەڵایە بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر و بۆ سەردەمی شانشینی ئارارات "ئورارتوو"ەکان" دەگەڕێتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە