ئەرمەنێستان : ٢٠٠ سەربازی کۆماری ئازەربایجان کووژراون

ئەرمەنێستان  :  ٢٠٠ سەربازی کۆماری ئازەربایجان کووژراون

پەیامی کورد     ...    ئەرمەنێستان  :  ٢٠٠ سەربازی کۆماری ئازەربایجان کووژراون

وەزارەتی بەرگری ئەرمەنێستان ڕایەگیاند کە لە سەرلەبەیانی دوێنێوە تاکوو ئێستا لە ماوەی تێکهەڵچوونەکانی ناوچەی قەرەباغ ، ٢٠٠ هێزی ئەرتەشی ئەزەربایجان کوژراون .

بە پێی ڕاپۆرتێک " ئارتێسرۆن هۆهانیسیان " ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەرمەنێستان هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی ئەم تێکهەڵچوونانە ، ٣٠ ئۆتۆمبێلی زرێهی و تانک و ٢٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەرتەشی ئازەربایجان لە ناوچەی قەرەباغ لەناو بردراون .

ئەو هەروەها لە بەردەوامیدا ووتی سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتگەلێک لە سەر ئەوەی کە کەسانیکی چەکدار لە سووریاوە هینراونەەتە ئازەربایجان لە لایەن تورکیاوە ووتی کە ئیرەوان لەمبارەیەوە لێکۆڵینەوە دەکات .

هۆهانیسیان جەختی کردەوە کە ئەرمەنێستان هیچ گومانێکی نییە کە چەکگەلی تورکیا لە لایەن ئەەرتەشی ئازەربایجانەوە بەکار هێنراون

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە