نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد ...  بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 03ی 1ی 2019 نرخەكانی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان ئەمڕۆ پێنجشەممە دابەزینی بەخۆوە بینی و لەسەدا 1 بۆ 2ی بەهاکەی لەدەستدا.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز  ، ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوت لە نێوان 1 بۆ 2 لە سەد دابەزیوە لە بازاڕەكاندا ئەوەش دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری لە 2019 دا و خواست لەسەر نەوتی خاو كەمتر دەبێتەوە.

لە هەواڵەكەدا هاتووە، نەوتی خاوی تێكساسی ڕۆژئاوای ئەمریکا بە ڕێژەی لەسەدا 2.2  دابەزیوە، هەروەها نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی لەسەدا 1.4 دابەزیووە و 76 سەنت بەهاکەی لەدەستداوە، و گەیشتووەتە 54.15 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك.

ئەو دابەزینە كاریگەری هەبووە لەسەر بازاڕەكانی جیهان و خاوبوونەوەی ئابووری چین و وەبەرهێنەرەكان، هەروەها بازاڕەكانی نەوت ڕووبەڕووی فشاربوونەتەوە بەهۆی بەردەست بوون و فرۆشتنی زیاد لە پێویست.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە