پەیامی کورد ... روانگه‌ى سورى: دوو مناڵى ئاواره‌ى عه‌فرین به بۆردومانى تورکیا کوژراون
روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌هۆى بۆردومانى هێزه‌کانى تورکیا و میلیشیا چه‌کداره‌کانى هاوپه‌یمانى بۆسه‌ر ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌تى سنورى حه‌له‌ب ١٥ (پازده) قوربانى لێکه‌وته‌وه که دوانیان مناڵى ئاواره‌ى عه‌فرینن.
ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی کانونى دووه‌مى ٢٠٢١ له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه، پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى تورکیا و هێزه چه‌کداره‌کانى سه‌ر به‌و وڵاته‌وه ناوچه‌کانى تل ره‌فعه‌تى سنورى پارێزگاى حه‌لب بۆردومانکرا که له‌ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده)یه، به‌وهۆیه‌وه سێ هاوڵاتى مه‌ده‌نى که پێکهاتون له‌٢ (دوو) منداڵ و ژنێک گیانیان له‌ده‌ستدا، نزیکه‌ى ١١ که‌سى دیکه‌ش برینداربون.
ناوچه‌ى ته‌ل ره‌فعه‌ت زیاتر له ٢٢٠٠٠ (بیست و دو) هه‌زار ئاواره‌ى عهفریتى تێدا نیشته‌جێیه، که سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنى سوپاى تورکیا "لقى زه‌یتون" ناوچه‌کانیان جێهێشت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە