یەدەگی دراوی بیانیی عێراق لە 48 ملیار دۆلارەوە بۆ 64 ملیار دۆلار هەڵکشا

یەدەگی دراوی بیانیی عێراق لە 48 ملیار دۆلارەوە بۆ 64 ملیار دۆلار هەڵکشا

پەیامی مورد … یەدەگی دراوی بیانیی عێراق لە 48 ملیار دۆلارەوە بۆ 64 ملیار دۆلار هەڵکشا

پارێزگای بانکی ناوەندیی عێراق ڕایده‌گه‌ینێت یەدەگی دراوی بیانیی عێراق لە ٤٨ ملیار دۆلارەوە هەڵکشاوە بۆ ٦٤ ملیار دۆلار، ئەمەش دوای گۆڕانکاری لە نرخی دۆلاردا.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18 ی كانونی یه‌كه‌می 2021 مستەفا غالب، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی راگەیاندووە "ئەگەر بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نەبوایە یەدەگی دراوی بیانی لە ٤٨ ملیار دۆلارەوە دادەبەزی بۆ سی ملیار دۆلار."

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ "پێشبینی دەکەین بۆ بودجەی عێراق نرخی یەک بەرمیل نەوت بە ٤٥ دۆلار پەسەند بکات".

مستەفا غالب دەربارەی قەرزەکانی گازی ئێران لەسەر عێراق باسی له‌وه‌ش كردووه‌"عێراق پێنج ملیار دۆلاری کڕینی گازی سروشتی قەرزارە و لەبەر گەمارۆکانی سەر ئێران ناتوانێت بەکاش بیبژێرێت".

ده‌شڵێت،کە "لەپای قەرزی ئێران عێراق باییی ٢٥٠ ملێون دۆلار ڤاکسینی ڕوسی کڕیوە بۆ تاران لەگەڵ چەند بارێک گەنم".

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو "عێراق دەستی کردووە بە خەرجکردنی سولفەی پێشوەختە بۆ چین لەپای جێبەجێکردنی پڕۆژەی گریمانکراو لەم میانەیەشدا ١٠٠ ملێون دۆلاری لە سندوقێکی وەبەرهێنان لە ئاسیا داناوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە