ماکرۆن داوا لە ترامپ دەکات بە زووترین کات هەوڵ بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بدات

ماکرۆن داوا لە ترامپ دەکات بە زووترین کات هەوڵ بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بدات

پەیامی کورد    ...    سەرۆکایەتی فەڕەنسا رایگەیاند، رۆژی هەینی ماکرۆن بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ دۆناڵدا ترامپ دا کردووە و داوای کردوە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر سووریا "لە زووترین کاتدا" رابگیرێن.

کۆشکی ئەلیزە ڕاگەێنراوێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، "ماکرۆن جەختیکردوەتەوە رێگەگرتن لەسەر هەڵدانەوەی داعش لە پێش هەموو شتێکەوەیەوە، لەگەڵ پشتیوانی کردن لەوانەی لەگەڵ ئێمەدا دژی تیرۆر شەڕیانکردوە، لەگەڵ پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی".

باس لەوەشکراوە، سەرۆککۆماری فەڕەنسا بە پێویستی زانیوە لە زووترین کاتدا هێرشەکانی تورکیا رابگیرێن، لەو بارەیەوەش فەڕەنسا و ئەمریکا هەست بە دوودڵی دەکەن و "لە رۆژانی ئایندەشدا لە ئەنجامدانی کاری هاوبەش بە هەماهەنگی بەردەوام دەکەین".
رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان دوێنێ هەینی لە راگەیندراوێکدا رایگەیاند، بەهۆی لەشكركێشییەكانی توركیاوە نزیکەی 100 هەزار هاوڵاتی سڤیل ئاوارەبون.
رێكخراوە جیهانییەكانی مافی مرۆڤ هۆشدارییان داوە كە بەهۆی لەشكركێشییەكانی سوپای توركیا بۆ ناوچە كوردنشینەكانی باكووری سووریا، چاوەڕێ دەكرێت كارەساتی مرۆیی گەورە بخوڵقێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە