پەیامی کورد ... مێرمنداڵێکی خەڵکی بۆکان بە هۆی بەرگری لە ناسنامەی نەتەوەیی کوژرا
هۆکاری مردنی "کارۆ غەفووری" کوژرانی بەئەنقەست و بە هۆی بەرگری لە ناسنامەی نەتەوەیی راگەێندرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان کوژرانی "کارۆ غەفووری" بە هۆی بەرگری لە ناسنامەی نەتەوەیی خۆی لە بەرامبەر گوروبانێکدا ڕووی داوە.
"هەژار عەلیزادە" چالاکی سیاسی دانیشتووی کوردستانی باشوور و برای "کارۆ غەفووری" لە وتووێژێکدا رایگەیاند: بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، دوای ئەوەی ئەفسەرێک هەست بە ترس لە بوونی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکەدا دەکا، دەست دەکا بە سووکایەتی بە گەلی کورد و خەڵکی کوردستان و حزبە کوردییەکان. ئەم سووکایەتییەش کاردانەوەی "کارۆ غەفووری" لێدەکەوێتەوە کە لەوێ سەرباز بووە و بەرەنگاری دەبێتەوە.
ئەم قسە و باسە چەند رۆژ درێژەی دەبێ و دواتر دەبێتە دمەقاڵەی نێوانیان و ئەو ئەفسەرە کە بە ڕەچەڵەک تورکە ، تەقەی لێ دەکا و کارۆ غەفووری دەکوژێ.
جێگای ئاماژەدانە ، کارۆ غەفووری تەمەنی ١٨ ساڵ و خەڵکی بۆکان رۆژی شەممە ١ی ئۆگۆست، بە شێوەی گومانئاوی لە بنکەی سەر سنووری "بلە سوور"ی ناوچەی "خۆی" گیانی لەدەست دا. ناوبراو لە کاری چەکداری بێبەش کرابوو و ڕێگەی هەڵگرتنی چەکوچۆڵی پێ نەدراوە.
پزیشکی یاسایش بە بنەماڵەی کارۆ غەفووری رایگەیاندووە، تا دوای بەخاک سپاردنی تەرمی کارۆ هۆکاری مردنی کوڕەکەتان پێ راناگەیێنین.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە