هێرشکرایە سەر مەزارگەیەکى ئاینى لە ئێران؛ 15 کەس کوژران

هێرشکرایە سەر مەزارگەیەکى ئاینى لە ئێران؛ 15 کەس کوژران

پەیامی کورد... هێرشکرایە سەر مەزارگەیەکى ئاینى لە ئێران؛ 15 کەس کوژران


میدیاکانى ئێران بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر مەزارگەیەکی ئایینی لە ئێران 15 کەس کوژراون، 10 کەسى دیکەش برینداربوون.


بەپێی میدیاکانى ئێران (26ی تشرینی یەکەمی 2022)، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ كەسی چەكدار لە دەرەوەی مەزاری "سەید ئەحمەد موسا کازم" لە شاری شیراز لە باشووری رۆژئاوای ئێران، تەقەیان لە سەردانكەران کردووە.


ئاماژە بەوەشکراوە، دوو تۆمەتبارى رووداوەکە دەستگیر كراون و هەوڵەكان داوە بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی کەسی سێیەم.


چەکدارەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ بەرەو مەزارەکە ڕۆیشتوون و چوونەتە ژوورەوە و تەقەیان لە خزمەتکاران و سەردانکەرانی مەزارەکە کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە