پەیامی کورد ... هەوڵەکانی عەرەبستانی سەعوودی بۆ ڕەخنەکردنی بۆ ناو ئیدارەی ئەوقافی قودس بە ئامانجی پێشەوە بردنی مامەڵەی سەدە
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی لە پەیوەندییەکانی نێوان عەرەبستان و حکوومەتی ئیسرائیل بە ئامانجی ڕەخنە کردنی سەعوودییەکان بۆ ناو تەشکیلاتی ئیدارەی ئەوقافی قودس لە ڕاستای ئاسانکردنی کارەکانی مامەڵەی سەدە و بەرەو پێشبردنی هەوڵدەدات
بە پێی هەوالی ڕۆژنامەی " ئیسرائیل هیووم " نووسی : لە مانگی سێپتەمبەری ڕابردووەوە پەیوەندیگەلێک لە نێوان ئیسرائیل و بەرپرسانی سەعوودی بۆ نێوەندگیری ئەمریکا بەرقەرارە و ئامانج لە زیاد کردنی نوێنەرانێک لە عەرەبستانەوەیە بۆ تەشکیلاتی ئیداری ئەوقافی ئیسلامی قودسە .
دیپلۆماتگەلی پلەباڵەی سەعوودی و ئاگاداری لە ووردەکارییەکانی ئەم پەیوەندییە بەم ڕۆژنامەیەیان ڕاگەیاندووە : قسە لە سەر پەیوەندی گەلێکی هەستیار و زۆر نهێنی و شاراوەیە کە لە لایەن تیمێک لە دیپلۆمات گەل و بەرپرسانی پلە باڵای ئەمنییەتی ئیسرائیلی ، ئەمریکی و سەعوودی وەکوو بەشێک لە پەیوەندییەکان بۆ بەرەوپێشبردنی مامەڵەی سەدە لە حاڵی ئەنجامدانە .
هەروەها ئەم ڕۆژنامەیە ئاماژە بەوە دەکات کە ئوردون لە پێگەیەکی تایبەت و گرینگ بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ئەوقافی ئیسلامی لە مزگەوتی الاقصی دایە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە