بەپەلە ... مووچە لەم کاتەدا دابەش دەکرێت

بەپەلە    ...    مووچە لەم کاتەدا دابەش دەکرێت

پەیامی کورد     ...     مووچە لەم کاتەدا دابەش دەکرێت

ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پرسی پەروەردە و دۆخی تەندرووستی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران و بەستنی ماسک لەلایەن هاووڵاتیانەوە کرایە ناچاری، لەبارەی مووچەشەوە دەڵێت، "سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت". 
جووتیار عادل، ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەو خاڵە گرینگانەی کە بەشێوەیەکی گشتی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پرسی پەروەردە بوو، خوێندن وەکوو ئەوەی ئێستا هەیە بەردەوام دەبێت و وەزارەتی تەندرووستی بەردەوام دەبێت لە دەرکردنی رێنمایی بۆ خۆپاراستن لە ڤیرووسی کۆرۆنا، داواش لە سەرجەم هاووڵاتیان دەکەین پابەندی سەرجەم رێنماییەکان بن".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەکەدا تەئکیدکرایەوە لە پابەندبون بە بەستنی ماسک، ئەو بڕیارەی کە پێشتر لە لیژنەی باڵای کۆرۆنا و ئەنجوومەنی وەزیران دەرچوو، تایبەت بە سزادانی ئەو کەسانەی کە ماسک نابەستن دەبێت جێبەجێ بکرێت، هەرکەسێک ئەگەر ماسک نەبەستێت ئەوا سزا دەدرێت بەپێی هەندێک رێکار کە وەزارەتی ناوخۆی میکانزمەکانی دادەنێت.

جووتیار عادل لەبارەی خاڵە سنوورییەکان باسی لەوەشکرد، "بڕیاردرا چوار خاڵی سنووری بکرێنەوە، پێکهاتون باشماخ، حاجی ئۆمەران، پەروێزخان و ئیبراهیم خەلیل، بەمەرجێک کە سەنتەری پشکنین لە دەروازەکاندا هەبێت و هاووڵاتیان لەو دەروازانەوە دەتوانن سەردانی ووڵاتی تورکیا و ئێران بکەن.

ووتەبێژی حکوومەتی هەرێم لەبارەی ٣٢٠ ملیار دینارەکە ووتی، پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مووچە گەیشتوەتە هەرێمی کوردستان و سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠٢٠ تاوەکوو ئێستا شەش مووچەی داوە، لەبەرئەوە حکوومەتی عێراق پشکی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی ٥ و ٦ و٧ نەناردوە و لەبەرئەوە بوە کە مووچە دواکەوتوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە