سێناتۆرێکی ئەمریکی مەرجەکانی فرۆشتنی باڵەفڕی ئێف ـ ی١٦ بە تورکیا ئاشکرا کرد: دەبێت باڵەفڕەکان لە دژی کوردی ڕۆژئاوا بەکار نەهێندرێن

سێناتۆرێکی ئەمریکی مەرجەکانی فرۆشتنی باڵەفڕی ئێف ـ ی١٦ بە تورکیا ئاشکرا کرد: دەبێت باڵەفڕەکان لە دژی کوردی ڕۆژئاوا بەکار نەهێندرێن
پەیامی کورد   ...  سێناتۆرێکی ئەمریکی مەرجەکانی فرۆشتنی باڵەفڕی ئێف ـ ی١٦ بە تورکیا ئاشکرا کرد: دەبێت باڵەفڕەکان لە دژی کوردی ڕۆژئاوا بەکار نەهێندرێن

ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا سێناتۆر کریس ڤان هۆڵێن  لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە : دەبێ باڵەفڕ لە دژی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بەکار نەهیندرێت .

سێناتۆر کریس ڤان هۆڵین ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەکەی بۆ میدیای یوونان دوو مەرجی بۆ فرۆشتنی باڵەفڕگەلی جۆری ئێف ـ ١٦ بە ووڵاتی تورکیا ڕاگەیاند و ووتی کە فرۆشتنی باڵەفڕ بە تورکیا بەو مەرجە دەبێت کە دەبێ لە دژی ئەندامێکی ناتۆ و کوردانی سووریا کە هاوپەیمانی ویلایەتەیەکگرتووەکانە لە شەڕی دژ بە داعشن  ڕۆڵی ئەوان زۆر هەستیاربووە بەکار نەهێندرێت .

ئەو هەروەها ئاشکرا کرد کە تورکیا هاوپەیمانێکی جێگای باوەڕ پێکردن نییە و ووڵاتی یوونان یش هاوپەیمانێکی ستراتیژیکییە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە