منداڵێکی تەمەن 15 ساڵ لە سنووری شاری سەقزی رۆژهەڵاتی كوردستان، لە سەرما رەق هەڵات.
بەپێی زانیارییەكان گەنجێكی كۆڵبەر بە ناوی هەستیار عەبدولکەریم تەمەن 15 ساڵ و خەڵکی (دیواندەرە)، لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری "مێشاو"ی شاری سەقز بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست داوە.
ڕێکخراوی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، تەرمی ئەو گەنجە کۆڵبەرە ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە و بۆ نەخۆشخانەی سەقز گواستراوەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە