پەیامی کورد ... سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەقیبی پارێزەرانی عێراق کرد
ڕۆژی یەكشەممە 4ی شوباتی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ئەحلام ئەللامی نەقیبی پارێزەرانی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.
لەدیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و تەحەددیاتی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا. هەروەها جەخت لە پێویستی بەڕێوەچوونی كاروباری دەوڵەت لەسەر بنەمای سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دام ودەزگەی قەزایی كرایەوە.
لەبەشێكی تری ئەو دیدارەدا هەماهەنگی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق لەپێناو گەیشتن بە تێگەیشتنی هاوبەش و سەقامگیری خرایە بەر باس و گفتوگۆ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە