نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پەیامی کورد     ...    نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا 

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی ٩ی ٠٤ی ٢٠٢١  دوو رۆژە بەهای نەوتی خاو لەبازارەکانی جیهاندا دابەبەزێت بەجۆرێک و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٢.٨١  دۆلار و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكاش بە ٥٩.٣٦ دۆلار مامەڵەی پێوەكرا، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەرەکانی زیادبوونی دابینکردنی نەوت لەلایەن ئۆپێک پلەسەوە.\

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بەهۆی زیادبوونێکی بەرچاو لەنەوتی کۆگاکراوی ئەمریکا و مەترسی کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، ئەمڕۆ هەینی بۆ دووهەم رۆژ بەهای نەوتی برێنت بەڕێژەیەکی سنوردار (٠.٦٢%) دابەزی و بە٦٢.٨١ دۆلار مامەڵەی پێکرا، لەکاتێکدا نەوتی تەکساسی ئەمریکا ٠.٢٨ دۆلار دابەزی کە رێژەی لەسەدا ٠.٤٧-ی نرخەکەی دەکات، بەوەش بە٥٩.٣٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هۆکاریێکی دیکە دابەزینی بەهای نەوت پەیوەندی هەیە بە رێککەوتنی ووڵاتانی هەناردەکاری نەوت، رووسیا و هاوپەیمانەکانیان کە ناوسراون بە "ئۆپیک پڵەس"، چوونکە لەدواین کۆبوونەوەیاندا بڕیاریانداوە بە سێ قۆناغ هەناردەی نەوت بەرزبکەنەوە بەجۆرێک مانگی (ئایار/٥) ئاستی هەناردەی نەوت ٣٥٠ هەزار بەرمیل بەرز دەکرێتەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە وەبەرهێنەران و بازاری ووزە چاودێری کۆبوونەوەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن کە بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لە ڤییەننا بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوەکە لەبارەی کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ یە لەگەڵ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر کەرتی ئابووری و ووزەی ئێران، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر ئاستی خواست و خستنەڕووی نەوت و بەهاکەی لەبازارەکانی ووزەدا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە