پەیامی کورد ... ئیسرائیل داوای بەرەیەکی بەرین دژ بە ئێران دەکات
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل داوا ده‌كات به‌ره‌یه‌كی بەرینی جیهانی دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران پێكبهێنرێت.
ماڵپەڕی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ دووشه‌م ١٤ی كانوونی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له پێشوازیی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رۆبه‌رت ئۆبراین، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی، به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك تره‌مپ، ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل كار بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌كه‌ن و ئاشتی بۆ ناوچه‌كه دێنن.
نه‌ته‌نیاهۆ ئه‌وه‌شی گوت، تا ئه‌وكاته‌ی ئێران ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ ناوچه‌كه و دراوسێكانی، تا ئه‌وكاته‌ی بیر له وێرانكردنی ئیسرائیل بكاته‌وه، تا ئه‌وكاته‌ی پشتگیریی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له‌و ناوچه‌یه و له دنیا بكات، تا ئه‌وكاته‌ی كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی بكات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكرێ كاری له‌گه‌ڵ بكرێت.
دواتریش سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی، له سه‌رمانه به‌ره‌یه‌كی فراوانی جیهانی له دژی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه پێكبێنین و كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین ئاشتیی جیهانیی بێنینه كایه‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە