پەیامی کورد … گەشتوگوزاری هەرێم: لە 11 مانگدا زیاتر لە 4 ملیۆن گەشتیار هاتوون
دەستەی گشتی گەشتوگوزار ئاشكرای كرد، لە 11 مانگی ئەمساڵدا 4 ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، ئەم ژمارەیەش ئێستا بەرزتربووەتەوە.
بەپێی ئامارێكی دەستەكە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو كۆتایی مانگی 11 چوار ملیۆن و 93 هەزار و 888 گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستانەوە.
بەپێی ئامارەكە یەك ملیۆن و 957 هەزار گەشتیار كە دەكاتە 48٪ چونەتە پارێزگای هەولێر و یەك ملیۆن و 375 هەزار و 216 گەشتیار كە دەكاتە 34٪ چونەتە پارێزگای سلێمانی، هەروەها 753 هەزار و 542 گەشتیار كە دەكاتە 18٪ چونەتە پارێزگای دهۆك و 8 هەزار و 130 گەشتیاریش چونەتە ئیدارەی گەرمیان.
بەپێی ئامارەكان، ئەو رێژەیەش زیادی كردووە ئەوەش بەهۆی بەفربارین لە چەندین ناوچە لە مانگی 12دا كە گەشتیارێكی زۆری راكێشاوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە